ڕێبه‌رى ژیاننامه‌ى پێغه‌مبه‌ری خوا
پێش هاتنى پێغه‌مبه‌ر: دورگه‌ى عه‌ڕه‌بى تووشى قه‌یرانى سیاسى وكۆمه‌ڵایه‌تى و....هتد ببوو ، به‌تایبه‌ت شه‌ڕى نێوخۆیى ودزى وماڵ به‌تاڵان بردن و كچ زینده‌به‌چاڵ كردن و بازرگانى كردن به مرۆڤ وكردنیان به كۆیله و قڕى وپڕى له نێوان خه‌ڵكى وبت په‌رستى و....هتد,له‌و كات و ساته‌د خواى (سبحانه وتعالى)په‌یامبه‌رێك به‌خه‌ڵات ده‌نێرێت بۆ ڕزگاركردنى خه‌ڵكى له‌به‌ندایه‌تى به‌نده‌وه بۆ به‌ندایه‌تى خواى تاك وته‌نها وله تاریكى و نه‌زانى بۆ ڕووناكى و زانستى و ڕوو سوورى دونیا و دواڕۆژ.
ناوى : (محمد) ه دایكى ناوى ( ئامینه‌ى كچى وه‌هه‌ب) ه, باوكى ناوى (عبدالله) یه,باپیرى ناوى (عبدالمطلب)ه.
له‌قه‌بى : (ابوالقاسم)ه, له‌پێش دا نازناوى (صادق الامین) بووه, واته(ڕاستگۆى ده‌ست پاك
له دایك بوون : له‌ڕۆژى دووشه‌ممه له( 9یان12) ى ( ربیع الاول) ى ساڵى كۆچى به‌رامبه‌ر 20ى نیسانى571 ساڵى زایینى له‌شارى مه‌ككه له ماڵى (أبو طالب) له دایك بووه, ساڵى فیل بوو ئه‌و كاته‌ى ( ئه‌بره‌هه‌ى حه‌به‌شى) خۆى وسوپاكه‌ى هێرشى كرده سه‌ر كه‌عبه‌ى پیرۆز.
پێغه‌مبه‌ر [صلى ] له سكى دایكى دا بووه (باوكى) مردووه, ته‌مه‌نى گه‌یشته 6ى ساڵى (دایك) یشى وه‌فاتى كرد, ده‌چێته لاى (عبدالمطلب) ى باپیرى له‌ته‌مه‌نى 8ى ساڵى ئه‌ویش مردووه ,ده‌چێته لاى (أبو طالب) ى مامى.
پیشه: شوانى مه‌ڕوماڵات ,پاشان بازرگانى كردن تا ته‌مه‌نى 40 ساڵى ,پاشان بووه پێغه‌مبه‌رى كۆتا زه‌مان و گشت جیهانیان.
ڕووخسار: ڕه‌نگى ڕووى سوور و سپى, ڕه‌نگى چاوى ڕه‌ش , ڕه‌نگى قژى ڕه‌ش , درێژى مامناوه‌ندێكى چوارشانه.
مامانه‌كه‌ى: شیفاى كچى عه‌وف (أم عبدالرحمن)
دایه‌نه‌كانى: سوه‌یبه‌ى ئه‌سله‌مى (كه‌نیزه‌كى ئه‌بوله‌هه‌ب),پاشان حه‌لیمه‌ى كچى ئه‌بى زوئه‌یبى سه‌عدییه‌ى خێزانى حاریسى كوڕى عه‌بدولعوزا.
برا شرییه‌كانى: 1- له‌سوه‌یبه‌وه: عبدالله كوڕى جه‌حش,حه‌مزه‌ى كوڕى عه‌بدولموته‌لییب ,ئه‌بو سه‌له‌مى كوڕى عه‌بدلئه‌سه‌د و مه‌سروحى كوڕى سوه‌یبه. 2-له‌حه‌لیمه سه‌عدییه‌وه: عبدالله,ئه‌نیس,حوزافه و (شه‌یما) كه‌منداڵى حاریس بوون.
خێزانه‌كانى: خه‌دیجه‌ى كچى خوه‌یلید (پێش پێغه‌مبه‌ر دوو مێردى تر‌ى كرد بوو به ناوى (ئه‌بوهاله+عه‌تیق) , سه‌وده‌ى كچى زه‌معه (پێش پێغه‌مبه‌ر مێردى به‌سه‌ككران كرد بوو ، مرد) ,عائیشه‌ى كچى ئه‌بوبه‌كر,حه‌فسه‌ى كچى عومه‌ر (پێش پێغه‌مبه‌رمێردى به خونه‌یس كرد بوو ،شه‌هید بوو), زه‌ینه‌بى كچى خوزه‌یمه(مێردى پێشوو عبدالله كوڕى جه‌حش), هیندى كچى حوزه‌یفه(ئوم سه‌له‌مه) (مێردى پێشوو ئه‌بوسه‌له‌مى كوڕى عه‌بدلئه‌سه‌د), زه‌ینه‌بى كچى جه‌حش (مێردى پێشوو زه‌یدى كوڕى حاریسه),جوه‌یریه‌ى كچى حاریس (مێردى پێشووموسافع), سه‌فییه‌ى كچى حویه‌ى (پێش پێغه‌مبه‌ر دوو مێردى جوله‌كه‌ى كرد بوو به ناوى (سه‌لام+كینانه), ڕه‌مله‌ى كچى ئه‌بوسوفیان (مێردى پێشوو عبدالله كوڕى جه‌حش), مه‌یمونه‌ى كچى حاریس (پێش پێغه‌مبه‌ر دوو مێردى تر‌ى كرد بوو به ناوى (مه‌سعود+ئه‌بوڕه‌هم),مارییه‌ى كچى شه‌معون.
منداڵه‌كانى: كوڕ/ قاسم , عبدالله (ته‌ییب یا تاهیر), ئیبڕاهیم. كچ / زه‌ینه‌ب , ڕووقیه , ئوم كه‌لسوم , فاتیمه.
زاواكانى: (زه‌ینه‌بى كچى دا ئه‌بولعاس) , (ڕووقیه‌ى كچى پاش مردنیشى ئوم كه‌لسومى كچى دا ئیمامى عوسمان) , ( فاتیمه‌ى كچى دا ئیمامى عه‌لى).
نه‌وه‌كانى: كوڕ/ عه‌لى, عه‌بدوڵڵا, حه‌سه‌ن, حوسه‌ین, موحسین. كچ / ئومامه, ئوم كه‌لسوم, زه‌ینه‌ب.
مامه‌كانى: زوبه‌یر (ئه‌بوتاهیر), ئه‌بو تالیب (عه‌بدولمه‌ناف), عه‌بباس, زیرار, حه‌مزه, موقه‌وم, حه‌جل, حاریس, ئه‌بوله‌هه‌ب (عبدولعوززا) , غه‌یدق, عه‌بدولكه‌عبه, قه‌سم. ئه‌وانه‌ى موسڵمان بوون (عه‌بباس, حه‌مزه).
خاڵه‌كانى: ئه‌سوه‌دى كوڕى یه‌غوس, عه‌بدوڵڵا كوڕى ئه‌ڕقه‌مى كوڕى یه‌غوس.
پوره‌كانى: ئوم حه‌كیمى سپى (ئه‌لبه‌یزا), عاتیكه, ئومه‌ییه, ئوروا, بورڕه, سه‌فییه.
كاتى هاتنى وه‌حى: 17ى ڕه‌مه‌زان 13پ.ك, به‌رامبه‌ر8/6/610زایینى له ئه‌شكه‌وتى (حیڕا‌و)له‌چیاى نوور له ته‌مه‌نى 40ساڵى .
بانگه‌وازى نهێنى: (3) ساڵى خایاند (61)كه‌س مووسڵمان بوون(46)پیاو و(15) ئافره‌ت, نوێنه‌رى زۆربه‌ى هۆزه‌كانى تێدا بووه و زۆر به‌یان گه‌نج بوون و ده‌وڵه‌مه‌ند و هه‌ژار و ئازاد و كۆیله و غه‌یره عه‌ڕه‌بیشان تێدا بووه ، دواتر به فه‌رمانى خوا بانگه‌وازى ئیسلامى به ئاشكرا ڕاگه‌یه‌نرا.
ساڵى ماته‌م: كۆتایى ساڵى ده‌یه‌م و سه‌ره‌تایى ساڵى یانزه‌مى پێغه‌مبه‌رایه‌تى به ساڵى ماته‌مى و دڵته‌نگى داده‌نرێت, هۆكاره‌كه‌شى مردنى ئه‌بوتالیبى مامى و كۆچى دوایى كردنى خه‌دیجه‌ى خێزانى و ئازار درانى زیاترى له لایه‌ن بێباوه‌ڕان بوو.
شه‌وڕۆیى و به‌رز بوونه‌وه: كه‌پێى ده‌ڵێن (الاسرا‌و و المعراج) ساڵێك پێش كۆچى پێغه‌مبه‌ر بۆ مه‌دینه ڕووى داپێغه‌مبه‌ر له‌مزگه‌وتى (حرام) بۆ مزگه‌وتى(اقصى) پاشان بۆ ئاسمانه‌كان به‌رزبووه‌وه .
په‌یمانى یه‌كه‌مى عه‌قه‌به: له ساڵى دوانزه‌مى پێغه‌مبه‌رایه‌تى له كاتى مه‌وسیمى حه‌ج بووكه(12) كه‌س موسڵمان بوون كه (10) یان له هۆزى (خه‌زره‌ج) و (2) شیان له هۆزى (ئه‌وس) بوون.
په‌یمانى دووه‌مى عه‌قه‌به: له ساڵى سێنزه‌مى پێغه‌مبه‌رایه‌تى له‌كاتى مه‌وسیمى حه‌ج بوو كه (73) پیاو و(2) ئافره‌ت موسڵمان بوون له هۆزى (خه‌زره‌ج) و (ئه‌وس) بوون.
هه‌ندێك له‌سیفه‌ته‌كانى پێغه‌مبه‌ر: 1- خواویستى.2- ڕاستگۆیى.3- ده‌ست پاكى.4- داوێن پاكى.5- ده‌م پاكى.6- دڵ پاكى.7- ئازایه‌تى.8- میهره‌بانى.9- لێبوورده‌یى.10- به به‌ڵێنى.11- به‌وه‌فایى.12- خۆنه‌ویستى.13- نه‌رم ونیانى.14- ڕووخۆشى.15- به‌خشنده‌یى.16- ئارامگر.
كاره گرنگه‌كانى پێغه‌مبه‌ر له‌مه‌دینه: 1- دروست كردنى مزگه‌وت. 2- به‌رپاكردنى برایه‌تى له نێوان كۆچكه‌ران وپشتیواناندا.3- بڕیاردانى دروشمى موسڵمانان ( بانگ ). 4- به فه‌رمانى خوا دانانى ووتارى جومعه و كۆبوونه‌وه‌ى هه‌فتانه .5- نووسینى ده‌ستوورى مه‌دینه بۆ پێكه‌وه ژیانى ئاشتیانه له‌نێوان پێكهاته‌كانى شاره‌كه.
غه‌زا و سریه‌كان : پێغه‌مبه‌ر[صلى ] له (27) غه‌زا دا به‌شدارى كردووه, (47) سریه‌شى ناردووه بۆ غه‌زاكردن كه خۆى به‌شدارى نه‌كردووه.
ناوى پێغه‌مبه‌ر له قوڕئان: (4)جارناوى هاتووه له‌سوڕه‌ته‌كانى (ال عمران,الاحزاب,محمد,الفتح).
ماوه و شوێنى پێغه‌مبه‌رایه‌تى: (23) ساڵ بوو,(13) ساڵ له شارى مه‌ككه,(10)ساڵ له شارى مه‌دینه‌ى منه‌وه‌ره.
میراتى پێغه‌مبه‌ر: (كتاب الله و سنته)واته(په‌رتووكى خوا كه قوڕئانى پیرۆزه و فه‌رمووده‌كانى پێغه‌مبه‌ره علیه السلام )
وه‌سیه‌تى پێغه‌مبه‌ر له حه‌جى ماڵئاوایى: 1- خوێن و سامانتان له‌یه‌ك حه‌ڕامه هه‌تا ده‌گه‌نه په‌روه‌ردگارتان.2- ئه‌و سپاردانه‌ى له‌لاتانن بیانگێڕنه‌وه بۆخاوه‌نه‌كانیان.3- بزانن خوا بڕیارى نه‌مانى سوود خۆرى (ڕیبا) داوه وحه‌ڕامه.4- نه‌سته‌م بكه‌ن و نه‌سته‌متان لێ بكرێ.5- هه‌ر خوێنێكى ڕۆژگارى نه‌فامێتى لابراوه من یه‌كه‌م خوێنى (ڕبیعه) هى سه‌رده‌مى نه‌فامى لاده‌به‌م.6- خۆتان له گه‌وره‌ترین دوژمن بپارێزن كه شه‌یگانه و دوور بن له وخراپانه‌ى به‌كه‌میان ده‌گرن .7- ئاگادارى ئایینه‌كه‌تان بن وپارێزگارى لێ بكه‌ن.8- له‌لاى خوا ژماره‌ى مانگه‌كان (12) دوانزه‌یه و ئاگادارى چوار مانگه‌جه‌نگ تێداحه‌ڕامه‌كراوه‌كان بن (محرم,سفر,ربیع الاول,رجب).9- مافى خێزانه‌كانتان بده‌ن و چاك بن له‌گه‌ڵیان ,چونكه سپارده‌ى خوان له‌لاى ئێوه ئه‌وانیش ده‌بێت مافى ئێوه‌پیاوه‌كان بده‌ن و نابێت سه‌رپێچى مێرده‌كانیان بن.10- موسڵمانان به ئافره‌تان وپیاوانه‌وه خوشك و برای یه‌كترن جا بزانن ماڵ وسامانتان له‌یه‌ك حه‌ڕامه به‌بێ ڕه‌زامه‌ندى یه‌كتر.
نه‌سه‌بى : هه‌موو زانایان ومێژوونووسان و سه‌رچاوه‌كانى ئه‌نساب یه‌ك ده‌نگن له‌سه‌ر (22)پشتى پێغه‌مبه‌ر[صلى ] تا ده‌گاته‌وه پێغه‌مبه‌ر(ئیسماعیل كوڕى ئیبڕاهیم) علیه السلام به‌بێ جیاوازى.
وه‌فاتى : پێغه‌مبه‌ر[صلى ]له‌ڕۆژى دووشه‌ممه 12ى ربیع الاول ساڵى 11ى كۆچى به‌رامبه‌ر6ى حوزه‌یرانى 632ى زایینى له شارى مه‌دینه له ماڵى عائیشه له ته‌مه‌نى 63ى كۆچى دوایى كرد.
ئه‌وانه له‌باره‌ى پێغه‌مبه‌ر [صلى] ه‌وه چى ده‌ڵێن؟
* ماهاتما گاندى : چاڵاكوانى بوارى مافى نه‌ته‌وه‌كان ودژى توندوتیژى (هندى) ده‌ڵێت:
ئه‌وه‌ى محمدى خستۆته ناو دڵى ملیۆنه‌ها مرۆڤ گه‌یشتمه ئه‌و بڕوایه‌ى ئه‌وه شمشێرى ئیسلامى نه‌بووه, به‌ڵكو پابه‌ند بوونى بوو به به‌رنامه‌ى ئیسلام و خاوه‌نى هه‌زاره‌ها خه‌سڵه‌ت و خوڕه‌وشتى جوان بوو.
* لیف تۆڵستۆى : ئه‌دیبى به‌ناوبانگى ڕوسى: ئه‌وه‌نده به‌سه بۆ محمد كه گه‌لێكى ژێر ده‌سته و چنگ به‌خوێن وداب ونه‌ریت ناشرینى ڕزگار كرد, بۆ لووتكه‌ى پێشكه‌وتن و سه‌ربه‌رزى.
* به‌رنادشۆ : ئه‌دیبى به‌ناوبانگى به‌ریتانى: پیاوانى ئایینى مه‌سیحى به هۆى ده‌مارگیرى ده‌یان ووت محمد دوژمنى مه‌سیحیه‌ت و ڕه‌مزى تاریكیه, به‌ڵام من سه‌رسام بووم نه‌ك دوژمنى مه‌سیحیه‌ت نیه,به‌ڵكو ده‌بێت به ڕزگاركه‌رى مرۆڤایه‌تى ناو بنرێت, ئه‌گه‌ر ئێستا كاروبارى هه‌موو جیهانت پێ سپاردبا ئاشتى وئاسایش به‌ر قه‌رار ده‌بوو.
* لامارتین : ئه‌دیبى به‌ناوبانگى فه‌ڕه‌نسى: كێ ده‌توانێت یه‌كێك له ناوداره‌كانى مێژوو له‌بلیمه‌تدا له‌گه‌ڵ موحه‌ممه‌د به‌راورد بكات ؟... به‌ڵێ ئه‌مه‌یه موحه‌ممه‌د: فه‌یله‌سوف , ووتاربێژ, یاسادانه‌ر و شه‌ڕكه‌ر, دامه‌زرێنه‌رى بیرى یه‌كتاپه‌رستى, به هه‌مووپێو دانگێك ده‌مه‌وێت بپرسم: كه‌س هه‌یه له موحه‌ممه‌د گه‌وره‌تر؟
* تۆماس كارلایل : بیرمه‌ندى دیارى ئینگلیزى: به‌زۆربه‌ى موحه‌ممه‌د له دواى ئازادكردنى مه‌ككه به‌ڵگه‌ن كه ئه‌و په‌یامبه‌رێكى نێردراو بووه ، نه‌وه‌كو سه‌ركرده‌یه‌كى سه‌ركه‌وتوو له جه‌نگ, چونكه به‌خشنده‌یى و هاوسۆزى خۆى بۆ هاوشارییه‌كانى ده‌رخست ، ئه‌گه‌رچى به‌هێز بوو,به‌ڵام سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ى تاج دار كرد به به‌خشنده‌یى ولێبوورده‌یى ......,له دواى خۆى نه‌دینارێك نه درهه‌مێك یان كۆیله‌یه‌كى به‌جێنه‌هێشت, خودا له‌دونیادا كلیلى گه‌نجینه‌كانى دونیا و دواڕۆژى خسته به‌رده‌ستى, ئه‌و گه‌نجینه‌ى دوا ڕۆژى هه‌ڵبژارد
سه رچاوه : ئیسلام سه رده م
هذا محمد يا بشر