ژیان تاقی کردنه وه یه
بەڕێزان .. بفەرموون لەگەڵ وتارى بانگخواز مامۆستا حاجى کاروان کە ئەمجارەیان باس لەرێگاکانى بەختەوەربوون دەکات و وتارەکەش لەگۆڤارى باس بڵاوبۆتەوە .. هیوادارین سوود و کەڵى بۆگشت لایەکتان هەبێت ..
هەموومان دەزانین دەژین بەڵام کەم کەس هەیە بزانێ بۆچى دەژی یاخود چۆن بژێی تێگەیشتن لە فەلسەفەی ژیان واتا ژیان بردنەسەر، بەبەختەوەری مرۆڤەکان ژیان بەدەست دێنن، بێگومان ئەگەر بزانی کێ ژیانى دنیاى داهێناوە و دروستى کردووە و کار و وەزیفەی تۆی مرۆڤ چیە، ئەو کات بەرەنگاربوونەوەی ژیانت بۆ دروست دەبێت و مامەڵەی جوان لەگەڵ خۆشی و ناخۆشیەکانی دنیا پەیڕەو دەکەیت هەردەبێت بچیتە ژێر فەرمانەکانى خالقی ئەرز و ئاسمان و رێنمایی تەواوى لێ وەرگری و ئەوسا پێت دەڵێت: کەبۆچى ژیانى دنیاى بۆتۆى بەندەى فەراهەم هێناوە و وەتۆش چۆن و بەچ جۆرێک بژی و بۆچی دەژی و لەم دنیایەدا لەجووڵەدادەبیت و ئەزیەت و ناڕەحەتى دەبینیت تاوەکو دەگەیت بەمەرام و خواستەکانت .
بەنەزرەی خەڵکی ماددی و هەندێ بیرمەندی کۆن و نوێ دنیا کاتییە و ژیان هەڕەمەکی و هیچ مەبەستێکی لە دواوە نیە و ئەم چەند رۆژەیە و تەواو، دواتر تۆی مرۆڤ وەکو بڵقی سەر ئاو نامێنیت و هیچ پاراستن و سزا و لێپرسینەوەیەک نیە و زیندووبوونەوە لەدوای مردن نیە..!!
بێگومان ئەم جۆرە بیرکردنەوەیە مرۆڤ لەم ژیانە بێزار ناکات و بێ بەرهەم دەبێت و هیچ دڵی خۆش نابێ و ئەوەی دەیەوێت و گەرەکیەتى بەویست و ئارەزووى خۆى دەیکات لە دەست درێژی و جەورو ستەم و زوڵم و زۆرداری و مل نان لەگوناهو تاوان وەکو مەی خواردنەوە و هەڵمژینى ماددە بێهۆشکەرەکان کەئەمڕۆ زۆربەى هەرەزۆرى وڵاتانى جیهان بەدەستیەوە دەناڵێنن، ئالەوساتەدا مرۆڤ و ژیانی دەبێ بەپارچەیەک لەدۆزەخ و جەنگەڵستان، چ مانایەک دەبەخشێ ژیان گەر ئەوەندە تەمەنی کورت بێت چ عەقڵێک پەى پێئەبات کە دنیا ئەم هەموو دروست کراوە لە خۆراک و خۆر و شەو و رۆژ و مرۆڤ پێداویستیەکانی بۆ ژیانێکی کاتی بێ و ئیدى تەواو؟! بۆیە ئەم بیردۆزە کۆن و نوێیانە، کە فەلسەفەی بیری مرۆڤە کە نازانێ بەیانی چی لێ دێ و چى بەسەردێ، لەم سەردەمە بۆ تە گاڵتەجاری لە نێوندی زانستگاکان و خەڵکی رۆشەنبیری رۆژاوا و رۆژ هەڵات و بگرە بۆتە عەیبەیەک کە باس بکرێت بەتایبەت لە رۆژگارێکی وەکو ئەمڕِۆ کە زانست هەمووی پاڵپشتی ئەوە دەکەن کە ناکرێ و نابێ ئامانجێکی پیرۆز و گەورە لە دوای ئەم ژیانەکاتییە نەبێت، ئەوەندە بەسە کە هیچ کەس ئێمەی مرۆڤى بەلاوە قەبوڵ نیە و مردن دامان بڕێ لە کەس و کارو خۆشەویستانمان و هیچ کەس ئێمەى بەلاوە گرنگ نیە کەپیربین و نەخۆش بین و خەفەت بخۆین، ئەمانەش سادەترین بەڵگەن لەسەر ئەوەی کە ژیانێکی تر هەیەدواى ئەم ژیانە کاتییە ئەم خۆزگە و هیواو ئاواتانە بێنێتەدی بۆ مرۆڤ.
کەواتە تێگەیشتن تەنها بەدیهێنەری بوونەوەرو پێغەمبەری خوا درودى خواى لەسەربێت بەشێوەیەکی راست و دروست فەلسەفەی ژیانمان پێ دەبەخشن، بۆیە بەپێویست و گرنگم زانى کە ئەم چەند خاڵە بخەمە روو کە لەروانگەی قورئان و فەرموودەوە سەر چاوەیان گرتووە بۆ ژیان سازی و خۆشبەختى لەم ژیانەدا :
1. بەپێی هەموو پێوەری ئەقڵی و نەقڵی و زانستی مرۆڤ، بەدیهێنەری پەروەردگارە و لە خۆیەوە دروست نەبووە وە لە خۆیشیەوە دروست نابێت .
2. کە مرۆڤ لەلایەن بەدیهێنەری ئەرز و ئاسمانەوە دروست بووبێ بێ گومان بۆ ئامانجێک دروست بووە وەک (( افحسبتم انما خلقناکم عبپاَ وانکم الینا لاترجعون)) واتە وا دەزانن بەبێ هۆ و بەبێ حیکمەت و بێ هودە ئێوەمان دروست نەکردووە و ناگەڕێنەوە بۆ لای ئێمە؟
3. خوای گەورە ئێمەی لە نەبوونەوە هێناوەتەبوون و بەشێوەیەکی کاتی لەم سەر زەوییە دەمان ژیێنێت و هۆکارەکانى ژیانی بۆ فەراهەم هێناوین و ئەقڵ و گیانی پێ بەخشیوین .. بۆ ئەوەی بەرێنمایەکانی ئەوە ژیان دروست بکەین و ئەوەیش پێی دەوترێت (العبادە) هەربۆیە خواى گەورە و باڵادەست دەفەرموێ (وما خلقت الجن والانس الالیعبدون) ئەمەیە فەلسەفەی ژیان و هاتنمان بۆسەر زەوی و بوونمان بە مرۆڤ (عبادەت) واتە بەقسەی خوای گەورە بکەین و بیپەرستین و فەرمانەکانی جێ بەجێ بکەین، هەر وەکو خۆی دەفەرمووێت (تەنها بۆ ئەوە دروستم کردوون کە من بپەرستن) بۆیە گەر خواناس بین .. ژیان ناس بین، ئەوا تێدەگەین کەخوای گەورە فەرمانى پێ کردوین بەئەنجامدانى چاکە و پشت کردن لەخراپە.. بۆیە پێم خۆشە وشەی عبادەت واتێ بگەین و ئەنجامی بدەین تایەکسان بێت بە بەختەوەرى واتە (عبادەت = سەعادەت)
4. ئەم ژیانە شوێنی تاقی کردنەوەیە بە خۆشی و ناخۆشی، گەر ئەم تێگەیشتنەمان هەبێ بێ گومان زاڵ دەبین بەسەر کۆسپ و ناخۆشیەکان.. پەروەردگارەکەت دەفەرموێت ((الژی خلق الموت والحیاە لیبلوکم ایکم احسن عملا وهو العزیز الغفور)). خوای گەورە مردن و ژیانی دروست کردووە بۆ ئەوەی تاقیتان بکاتەوە کەکامتان باشترین کار ئەنجام دەدەن، ئەگەر واتێگەیشتین بێ گومان لە دوای تاقی کردنەوە پاداشت و سزاش هەیە.
5. کاتیی بوونی ژیان:. کێ هەیە نەزانێ ئەم ژیانە کورتەو هەرکات بارگە وبنەت پێ پێچرایەوە بە جێی دێڵیت ئیتر بۆچی خۆم بکەم بە قوربانی دنیایەک کە مێوانم تیایدا.. پێغەمبەری خوا دەفەرمووێت ((کن فی الدینا کڕنک غریب او عابرسبیل)) واتە: لە دنیادا وەکو رێبوارێک وابە.. رێبوار ئەو شوێنەی کە پشوی تیادەداو بە موڵک وشوێنى هەتاهەتایى خۆی نازانێ و بەجێى دێڵێ، کەچی پێویست ناکات خەفەتی لێ بخوات و خوێنی بۆ برێژی و خۆی بۆ بسوتێنی..!!
6. خوای گەورە لە فەرموودەیەکی قودسیدا دەفەرمووێت: دنیا ببە بەخزمەتکاری کەسێ کە خزمەتی من دەکات و ئەو کەسەش بکە بە خزمەتکاری خۆت کە خزمەتی تۆ دەکات، کەوابوو یەکێ لە هۆکارە سەرەکیەکانی کە نا بەختەوەری وبێزاربوون و خەم و خەفەت دروست دەکات، ئەوەیە کە دنیا بکەى بە ئامانج و ئاوات و گەورەی خۆت و وابزانیت تەنها بۆ دنیا دروست کراویت ئائەوکاتە کەسێکى سەرگەردان و دۆڕاوو ئایندە تاریکیت، بەڵام بەپێچەوانەوە کەسێکى بەختەوەر و خۆشحاڵ و ئایندە رووناکیت و لەریزى پیاوچاکان و شەهیدان و پێغەمبەرانیت و ژیانێکى تر لەچاوەڕوانیتدایە کە نەکەسێک بینیویەتى و نەبەگویێ کەسێکیشدا هاتووە کەبێگومان ئەویش ژیانى نەبڕاوە و بێکۆتاى بەهەشتە.
هذا محمد يا بشر